ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ی پایته‌ختی توركیا، تانكی یه‌ده‌گی به‌نزینی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌كه‌وێته نێو گه‌راجێكی ئۆتۆمبێله‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م تانكی یه‌ده‌گی به‌نزینی یه‌كێك له فڕۆكه جه‌نگیه‌كانمان له جۆری (F-4)ی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تانكییه‌كه كه‌وتۆته سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كه له گه‌راجێك پاڕكینگ كرابوون و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه فڕۆكه‌كه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك و به‌سه‌لامه‌تی له گۆڕه‌پانی ئیسكی له شاری ئه‌نقه‌ڕه نیشتۆته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ی فڕۆكه‌كه بزانرێ.
ڤیدیۆ.. دیمه‌نی ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تانكی به‌نزینی فڕۆكه‌كه:-
➖F16'dan düşmedi mi?
— Sabah (@sabah) September 4, 2023
➖Kanka bomba attı!
Ankara'da F-4 savaş uçağının yakıt tankının TPAO'ya ait açık otoparka düştüğü anlar vatandaşlar tarafından kaydedildi. pic.twitter.com/cHrcfis2LX
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.