Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:05

نەجمەدین بابەكر: ساڵانی 70 و 80 سەردەمی زێڕینی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردییە

  ئەنجام دانی كاری هونەری لە دەرەوەی كوردستان بەهۆی پەرتەوازەی هونەرمەندان كارێكی سەختە 
کوردستان TV
100%

هونەرمەند نەجمەدین بابەكر لە ساڵی 964 لە شاری هەولێر لەدایك بووە ،لەسەر دەستی هونەرمەندان (وریا ئەحمەد و سەید ئەحەمەد بەرزنجی و جەودەت شاكر و شەریف جەرجیس)، لە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێر هاتۆتە ناوجیهانی هونەری  موزیكەوە، بەهۆی لێهاتووی و زیرەكی هەر زوو لە رێگەی ئامێری كەمانچە شوێن پەنجەی خۆیان لە نێوە هونەرمەندان دەكاتەوە،ئەندامی تیپی مۆسیقای (كاوە) بووە .لە ساڵی 1988 تیپی موزیكی (میدیا) لەگەڵ هونەرمەندان محەمەد عەزیر و جەلال شاكر و زیاد ئەسعەد) دادەمەزرێنێت بە سەرپەرشتی هونەرمەندان (فوئاد ئەحمەد) چەندین بەرهەمییان بۆ گۆرانیبێژان (محەمەد عەزیر و زیاد ئەسعەد) لە تەلەفزیۆنی كەركووك تۆمار كردووە.هەروەها لەساڵی 1992 لەگەڵ تیپی موزیكی (هەولێر)  چەندین بەرهەمیان بۆ تەلەفزیۆنەكانی ناوخۆی  تۆمار كرد . هەروەها لەساڵی 2011 گروپی (قەڵا و منارە) لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەند دادەمەزرێنن و چەندین بەرهەمی بەپێزیان بە زمانی توركمانی و كوردیان پێشكەش كردووە. 
 ئەم هونەرمەندە بەشداری  كارای هەبووە  لە چەندین كۆنسێرتی هونەرمەندانی ناوداری كورد وعەرەب  وەكو (شڤان پەروەر ،فوائاد سالم ، شیرین پەروەر، نیزام شوكر، تەنیا عارەب،جەلال سەعید ..) وەكو ژنیار بەشدار بووە. 
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە كار و چالاكییەكانی وەكو ماڵپەڕی كوردستان تیڤی بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردوەو ئەم هەڤپەیڤینەمان لەگەڵی دا كرد. 
*سەرەتا پێمان باشە باس لە چۆنییەتی ئاشنا بوونت بە هونەری موزیك بكەیت؟
- سەرەتا ی ئا شنا بوونم لەگەڵ موزیك لەرێگەی چالاكی قوتابخانە كانی هەولێر  بوو كاتێ لە ساڵی 1978 كاتی یەكەمین خولی موزیك كرایەوە بەسەرپەرشتی مامۆستا یان( وریا ئەحمەد و مامۆستا رەنجبەر خۆشناو  كۆچكردووان  سەید ئەحەمە بەرزنجی  و مامۆستا جودت شاكر  و مامۆستا شەریف جرجیس لەگەڵ چەند مامۆستایەكی تر.. )، منیش  سەرەتا لەسەر ئامێری ریتم  لە خوولەكە وەرگیرام  لە دواییدا وە كو كۆرس لەگەڵ قوتابخانەی دواناوەندی قەندیل لە كۆرالێك بە شدار بووم لە فیستیڤاڵێكی هونەری گۆرانی موزیك كە لەشا ری سەما وە ساڵی 1979 ساز كرا هەموو پارێزگاكانی عێراق بەشدابوون ،ئێمە وەكو هەولێر لەسەر ئاستی عێراق  پلەی یەكەمان بەدەست هێنا، كۆرالەكەش لە ئامادەكرنی هونەرمەندی كۆچكردوو سەید ئەحەمە بەرزنجی بوو.  
* ئەو هونەرمەندانە كامەن كە هاوكاریان كردووی، یاخود كاریگەریان لەسەر بەرێزتان هەبووە؟
- بێگومان ئەو هونەرمەندانەی هاوكار و یارمەتیدەری من بوو ، هیچ كات لەبیریان ناكەم هەمیشە خۆم بە قەرزاریان دەزانم لەوانە كۆچكردوو مامۆستا سەید ئەحەمەد بەرزنجی، مامۆستا یان وریا ئەحمەد ،نەجات عساف ، خەلیل وەندی ،زیاد قەساب ،كارۆخ زرار .. كە هەریەكەو لە قۆناغێكی ژیانی هونەریم پاڵپشتم بوون لە پێگەیاندنم.
* بەرێزتان لەدەروەی وڵاتیش بەشدرای كاراتان هەبوو لە چەندین كۆنسێریت و بەرنامەی هونەریتان هەبوو.
- بەڵێ  من لە ساڵی 1995 چوومە هاندران لەوێش وەكو ژنیارێك  لەگەڵ هونەرمەندی شۆڕشگێر (شڤان پەروەر)  بەشداریم، هەروەها لە چەندین كۆنسێرت و ئاهەنگ كەلە وڵاتانی (ئەمریكا ، كەندا ، ئەورپا، لوبنان، تونس ، روسیا ، كەزخستان و رۆمانیا ، ئیسپانیا ،فەرنسا وڵاتانی تر  بەشداریم كردوە جگە لەوەش وەكو ژنیار لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناودار وەكو ( چۆپی فەتاح  و لیلێ فەریقی و فاتێ و شهربان بەشداری لە كۆنسێرت و ئاهەنگەكان دا كردووە،لە ساڵی 2000 لە كردنەوەی ستۆدیۆی كوردستان تیڤی بەشداری كارام هەبووە ، بەشداری زیاتر لە (200) بەرنامەی (ژ ئەورپا) كردووە، لەزۆربەی یاد نیشتمانییەكان وەكو جەژنی نەورۆز ئامادەییم هەبووە، تائێستاش بەردەوامم. 
* بێگومان ئاوازتان بۆ زۆرێك لە هونەرمەندان داناوە دەكرێت ئاماژە بە ناوەكانیان بدەیت؟
- بەڵێ ئاوازم  بۆ زۆر لە هونەرمەندان دانەوە، یەكەمی ئاوازم بە هاوكاری مامۆستا (سەید ئەحەمەد بەرزنجی) بۆ هونەرمەند (جەلال پەرێشان ) بوو لەگەڵ تیپی موزیكی كاوە لە ساڵی 1983 لە تەلەفزیۆنی كەركووك تۆمار كرد،دوای ئەوەش  ئاوازم بۆ سرووێك دانا بە ناوی (كرێكار) بە دەنگی هونەرمەندان (ئیبراهیم قەهری و جەلال پەرێشان) تۆماركراپاشان لەگەڵ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) دەستم پێكرد تایتیلی موزیكی بەرنامەی بۆخۆشیتان دانا  كە لەیەكێك لە تەلەفزیۆنەكانی ناوخۆی شاری هەولێر پێشكەش دەكرا..هەروەها موزیكی وێنەییم بۆ چەندین شانۆگەری و درامای تەلەفزیۆنی دانا تائیستا ئاوازم بە چەندین هونەرمەند داناوە وەكو (تەنیا عارەب ،محەمەد عزیز،جەلال سەعید،سوهام حەسن،سیفەدین عەبدوڵا،عماد عەبدولسەمەد ...) لەگەڵ چەندین هونەرمەندی تر. 
* ئاستی هونەری موزیك و گۆرانی كوردی لە ئێستادا چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟ 
- بەداخەوە منە لە ئێستادا ئاستی موزیكی كوردی زۆر خەراپ دەبینم ،چونكە هونەرمەندان هاوكاری یەكتری ناكەن بەپێچەوانەی پێشتر رۆحی هاوكاری لەنێو هونەرمەندان زۆر پێشبركێ و چالاكی لەسەر باشترین گۆرانی دەكرا بێ ئەوەی هیچ هاوكاری بكرێت  تیپەكان هەرهەموویان چالاك بوون بۆنموونە تیپی موزیكی من كەبەناوی (قەڵا و منارە) بوو بەرهەمی بەپێزمان، بەداخەوە لەئێستا زۆبەی تیپەكان چالاكیان نیە هونەرمەندان دەبێ لە ئێستادا لە بووجەی گیرفانی خۆیان كار بكەن ئەوەش لەو بارودۆخەی ئێستادا زۆر زحمەتە. 
* وەكو ژنیارێك كاركردن لە كوردستان و لە دەروەی كوردستان(هاندەران) چۆن دەبینی؟
- ئەنجامدانی بەرهەمی هونەری لە دەرەوەی كوردستان بەهۆی پەرتەوازەی هونەرمەندان كارێكی سەختە گرفت كێشەی زۆرە بۆ نموونە كۆكردنەی هونەرمەندان بۆ ئەنجامدانی كارێكی هونەری خەرجییەكی زۆی دەوێت چونكە زۆربەی هونەرمەندان سەرقاڵی كاركردن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ، لە كوردستان تارادەیەك بۆ هونەرمەندان باشترە بۆنموونە كۆبوونەوەی هونەرمەندان و تۆماركردنی گۆرانییەك كلیپكردنی  ئاسانترە. 
*ئەو خاڵانە چین كە پێویستە لە هەموو ژەنیارێك دا هەبێت؟
- بێگومان خاڵەكان زۆرن، بۆنموونە دەبێ ژنیار بەلایەنی كەمەوە رۆژانە پێویستە دووكاتژمێر پرۆڤە بكات راهێنان بە پەنجەكانی بكات ،یاخود هەفتانە فێری پارچە موزیكێك بێت وە پرۆڤەی بە كۆمەڵ بكات ، چونكە هیچ ژەنیارێك بە تەنیا نابێتە ژنیارێكی باش لە هەمووی گرنگتر دەبێ ژنیار نۆتە بزانێت نابێ فەرامۆشی بكات ،دەبێ بزانێت نۆتەبخوێنێتەوە.
* مەرجەكانی ئاوازدانەری سەركەوتوو چین؟
- مەرجەكانی ئاوازدانەی باش كاتێ ئاوازێك دادەنێت دەبێ هۆنراوەی باش هەڵبژێرێت،وە بزانێت لەگەڵ دەنگی كامە هونەرمەند دەگونجێت  كە بەداخەوە هەندێك لە ئاوازدانەرەكان رەچاوی ئەم خاڵە ناكەن دەبێ هۆنراوەكەو دەنگەكە هاوتەریب بن  ئەوەی جێگای داخە زۆرێك لە گوێگری ئێمە زیاتر حەز بە ریتمی خێرا دەكات .
* چۆنە دەڕوانیتە رەخنەگری موزیكی كوردی؟
- بەداخەوە لەلای ئێمە رەخنەگری موزیكمان زۆر كەمە بەڵكو لەپەنجەی دەست تێپەر ناكات لەبەر ئەوەی كورد حەزی لە رەخەنگرتن نیە بەپێچەوانە هەندێك لە هونەرمەندان حەزیان لەوەیە بە باڵ و شانیان هەڵبدەیت ،كاتێ رەخنەی لێدەگیرێت دەڵێت ئەوە رقی لێمە زۆر جاریش پەیوندیان نامێنێت لە سۆسیال میدیا یەكتری ڕەتدەكەنەوە بۆ یەرەخنەكەیش نابێتەهۆی پیشڤەچوونی هونەری موزیك و گۆرانی كوردی.
* هەندێك لە هونەرمەندان ساڵانی هەشتا وحەفتایەكانی سەدەی رابردوو بە سەردەمی زێرینی گۆرانی و موزیكی كوردی دەدانێن بۆچوونی بەرێزتان ؟
- گومانی تێدانیە ساڵانی 70 و 80 سەردەمی زێرینی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردییە بەڵگەش بۆ ئەمەش ئەو بەرهەمانەی ئەو سەردەمە پێشكەش كراون تاوەكو ئێستا بە زیندوویەتی لە ناو دڵ و دەروونی جەماوەر ماونەتەوە لە ئێستاش دا ئەو هونەرمەندانەی ئێستا  گۆرانییەكان، دووبارە دەڵێنەوە  بەداخەوە لە ئێستادا گۆرانیبێژ هەیە گۆرانییەك بڵاودەكەوەتەوە ئەگەر زۆربمێنێتەوە لەلای جەماوەر تەنیا ماوەی یەك مانگە دوایی وەكو ئەوەی لێدێت كە هەرنەبووبێت هۆیەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەسەنایەتی لە دەنگەكەو ئاوازەكەدا نییە . 
*رۆڵی راگەیاند بە تایبەتی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان تاچەند لە خزمەت موزیك و گۆرانی كوردی دان؟
- بێگومان راگەیاندن رۆڵی گرنگی خۆی هەیە ،نكوڵی لەوە ناكرێت كە ئەوان خزمەتێكی باشیان كردووە تارادەیەك هەواڵ و چالاكی هونەرمەندان بەگشتی بڵاو دەكەنەوە،من وەكو هونەرمەندێك چەندین رێپۆرتاژ و دیداریان لەگەڵ ئەنجام داوە بەڵام پێویستە كەناڵەكان هەموو كارێك بڵاونەكەنەوە،كاری باش و خەراپ دەست نیشان بكرێت لە هەمان كاتدا سانسۆری هونەری پێویستە هەبێت.
*ئێمە لە كۆتایی ئەم هەیپەیڤینەدا زۆر سوپاستان دەكەین بۆ ئەو دەرفەتەی بە ئێمەت بەخشی.
- منیش دەست خۆشی لەئێوە دەكەم بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە. 

هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.