Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:28

عێراق ساڵانە 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ هاوردەكردنی پیازی هیندی خەرجدەكات

کوردستان TV
100%

هیندستان لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ناوخۆیی، 40% باجی گومرگی بەسەر هەناردەی پیازدا سەپاند .
لەوبارەیەوە هیندستان كە گەورەترین هەناردەكاری پیازە لە جیهاندا ڕایگەیاندووە: باجی گومرگی لە بەرژەوەندی گشتیدایە و تا 11ی كانوونی دووەم كاری پێدەكرێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامار و بازرگانی هیندستان، ئیمارات بە زۆرترین وڵاتی عەرەبی دادەنرێت كە پیازی هیندستانی بە 97.3 ملیۆن دۆلار هاوردە كردووە، لە دوای ئەویش قەتەر بە 21 ملیۆن دۆلار دێت ، عومان بە 15.9 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم دێت، كوێت بە پلەی چوارەم دێت بە 12 ملیۆن دۆلار، عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، بە 9.4 ملیۆن دۆلار، سعودیە بە 7.2 ملیۆن دۆلار پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، بەحرەین بە 7.1 ملیۆن دۆلار پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، لوبنانیش بە 40 هەزار دۆلار پلەی هەشتەمی گرتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.