وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مساڵ سێ ناوچه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی له‌گه‌ڵ ئاغای حوجەتوڵا مەلەکی راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی دۆسییەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە ئێران كۆبووه‌وه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردنەوەی سێ ناوچەی ئازادی بازرگانی كرد كه بڕیاره له ناوچه سنوورییه‌كان بكرێنه‌وه.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتی: ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنوورین، دەكرێت پەیوەندییە بازرگانییەكانمان بەهێزتر بكەین و كردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگان‌یش دەرفەتێكی باشە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوولا و سوودی گشتی.
ئاغای مەلەکیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و سێ ناوچەی ئازادی بازرگانی كە بڕیاره بكرێته‌وه، ده‌كه‌وێته سەر سنووری نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان رێكارە یاساییەكانیان تەواو بووە و لەم ساڵەدا بە فەرمی دەكرێنەوە.
ناوچەی ئازادی بازرگانی شێوازێكە لە شێوازەكانی بازرگانی نێوان دوو وڵاتی جیاواز بۆ ئاڵوگۆڕی كاڵا و شتومەك، بێ ئەوەی بە رێكاری گومرگی تێپەربێت، لە هەر وڵاتێكیشدا بە پێی یاسا و رێنمایی تایبەت رێكخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.