Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:32

ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی  و ئابووری لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 بەردەوامە و  ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگای دیكە دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەم 15ی8ی2023، مووچەی وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن،وەزارەتی  رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی كارەبا،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە. دابەشدەكرێت.
شایانی باسە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 3ی8ی2023، بە وەزارەتی تەندروستی دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شەش كرد .

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.