Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:48

هەرێمی كوردستان..لە ماوەی چوار ساڵدا بە سەرمایەی زیاتر لە 13 ملیار دۆلار پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون

کوردستان TV
100%

لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان (28ی تەممووزی 2019 تا 5ی تەممووزی 2023)دا، 280 پرۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنان لە تەواوی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون، كە زۆربەیان لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بووە.
زۆربەی زۆری پرۆژەكان لە لایەن وەبەرهێنەرانی خۆماڵییەوە بووە كە 274 پرۆژە بووە و 3 پرۆژەش لە لایەن وەبەرهێنەری بیانییەوە و 3 پرۆژەش هاوبەش بوون. كۆی ئەو سەرمایەی لەو پرۆژانەش بەگەڕ خراون، 13 ملیار و 526 ملیۆن و 802 هەزار و 746 دۆلار بووە.
دابەشبوونی ئەو پرۆژانە بەم جۆرە بووە: هەولێر 134 پرۆژە، سلێمانی 73 پرۆژە، دهۆك 51 پرۆژە، هەڵەبجە 3 پرۆژە، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 5 پرۆژە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 12 پرۆژە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 3 پرۆژە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 9 پرۆژە.
سێكتەری سەرەكی كە زۆرترین وەبەرهێنانی تێدا كراوە، پیشەسازی بووە بە 81 پرۆژە، دووەمیان بازرگانی بووە بە 69 پرۆژە، سێیەمیان گەشتیاری بووە بە 39 پرۆژە. سێكتەرەكانی دیكەش بریتین لە: فێركردن 25، نیشتەجێبوون 23، تەندروستی 20، كشتوكاڵ 12، وەرزشی 7، بانكەكان 2، خزمەتگوزاری 1 و هونەری 1 پرۆژە.
سێكتەری وەبەرهێنان وەكوو بواری بەشدار لە گەشەپێدانی وڵاتدا، كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر پێشكەوتنی ژێرخانی ئابووریی وڵات هەیە، كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و حكومەتی هەرێم لەو بوارەدا هەوڵی ڕژدی داوە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.