Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:57

خواردنەوەی ئاو لەكاتی بەیانیاندا كاریگەریی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ؟

کوردستان TV
100%

ژاپۆنییەكان نەریتێكی كۆن پەیڕەو دەكەن، كە بریتییە لەوەی هەر كە بەیانیان لە خەو هەڵدەستن، یەكسەر لەسەر سكی بەتاڵ ئاو دەخۆنەوە ، ئەم دیاردەیەش ڕەنگە كەمێك سەیر دەركەوێت، بەڵام كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تەندروستی مرۆڤدا هەیە.
بەگوێرەی زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكان، ئەم كارە سادەیە ئەنجامێكی ئەرێنی لەڕووی تەندروستیەوە دەڕەخسێنێت، ئەمەش وایكرد ڕۆژنامەنووسێك لە ماڵپەڕی "پڕۆژەكانی DIU" بۆ ماوەی مانگێكی تەواو ئەو شێوازە تاقیبكاتەوە، و ئەنجامەكانی تۆمار بكات.
دوای مانگێك لە مەشقی ئاو خواردنەوە لەكاتی خەبەربوونەوەدا، ڕۆژنامەنووسەكە دەڵێت: چەند ڕۆژێك دوای ئەوەی بەیانیان دەستم بە خواردنەوەی ئاو كرد، هەستم بە سووكبوونەوەی جەستەم كرد، هەستیشم  كرد  كە جەستەم بە ئاسانی ژەهرەكان فڕێدەدات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە دووپاتی كردەوە كە ئەو خووە نوێیە یارمەتی داوە بەرگەی ئەو ڕێجیمە بگرێت كە پەیڕەوی لێ دەكات، بەو پێیەی هەستی بەو برسێتی بێزاركەر نەكردووە .
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت "جگە لەوەی كەمتر هەست بە برسێتی دەكەم، ئیتر هەرسكردنم خاو و قورس نییە، زیادبوونی ئاستی وزەم پاڵنەرێك بوو بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر وەرزش بكەم.
دەشڵێت: پێشتر تووشی كێشەی هەرس كردن بووە و ترشەڵۆكی گەدەی هەبووە، بەڵام ئەم كێشانە بە خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا نەماون.
هەروەها ڕۆژنامەنووسەكە ئەو كاریگەرییە بەرچاوەی كە بەهۆی خواردنەوەی ئاو  سوودی پێ بەخشیوە پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت: پێشتر خەڵك پێیان دەگوتم لە تەمەنی خۆم گەورەتر دەردەكەوم، بەڵام ئێستا چرچ و لۆچی دەموچاوم كەمیكردووە و تەندروست و درەوشاوەتر دەردەكەوم.
 

تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.