ئەمڕۆ یەكشەممە هیلال تەعان،شارەزای بواری ئابووری ،پێشبینی كرد بەهای دۆلار بە نرخەكانی ئێستای لە بازاڕدا جێگیر بێت.
تەعان لە چاوپێكەوتنێكدا بەمیدیای عێراقی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهای دۆلار كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی،پێشبینی دەكرێت نرخی دۆلار بە هەزار و 500 دینار لە بازاڕی هاوتەریبدا سەقامگیر بێت.
ئاماژەی بەوەدا ،سەرەڕای ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی عێراق، هێشتا داواكاری لەسەر دۆلار لە بازاڕدا زۆرە.
هەروەها گوتی:دواكەوتنی حەواڵەكان بە مەبەستی وردبینیكردن لەلایەن ئەو بانكە نێودەوڵەتییانەی كە عێراق گرێبەستی لەگەڵدا كردوون، بووەتە هۆی ئەوەی بازرگانەكان بۆ كڕینی دۆلار پەنا بۆ بازاڕ ببەن .
گوتیشی: فرۆشتنی نەختینە لەلایەن بانكی ناوەنییەوە كەمە ، چونكە بازاڕ پێویستی بە دۆلاری زیاتر هەیە.
شایانی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی و نرخەكەی گەیشتە 150 هەزار دینار.
پێشبینی دەكرێت بەهای دۆلار لە بازاڕدا بە 150 هەزار دینار جێگیر بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.