وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 3-8-2023 خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 6-8-2023 مووچەی هەر یەك لە یەكەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی)ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە كە ڕۆژی سێشەممە 08ـی 08ـی 2023 مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەكی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێك دابەش دەكرێت.
خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 بۆ رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت ..
ئەمڕۆ مووچەی یەكەی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.