Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:24

لیوا عومەر میرخان ژاژوكی بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

لیوا عومەر میرخان ژاژوكی، فەرماندەیەكی دیار لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
بەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن كەسایەتی دەڤەری بارزان و پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەرو هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر و قارەمانی ڕۆژانی تەنگانە لیوا(عومەر میرخان ژاژوكی ــ شێروانی)  فەرماندەی دیار لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین و فەرماندەی داعش بەزین، دوای مانەوەی لە ژێر چاودیری چڕی پزیشكی، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
لیوا(عومەر میرخان ژاژوكی ــ شێروانی)  5 جار لە ژیانی پێشمەرگایەتی بە سەختی بریندار كراوەو كۆڵنەدەر و تێكۆشەری ڕێبازی بارزانیی نەمربووە.
دوو برای هەڤاڵی بارزانیی نەمر بوون بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران و خاوەن دوو برای شەهید و خاوەن ئامۆز و برازا و خوارزا و كەسوكاری شەهیدە.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.