Erbil 17°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 09:36

فابینیۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیڵی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکات

کوردستان TV
100%

فابینیۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیڵی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکات.
 رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی رێدز پشکنینە پزیشکیەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تێپه‌راندوه‌و لەگەڵ یانە سعودیەکە گەیشتە رێکەوتن.
 راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان بڵاویشیان کردەوە كه‌ فابینیۆ بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی سێ وەرز تاوەکو ساڵی 2026 پەیوەندی بە ئیتیحادی سعوودی دەکات.
بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان لە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئیتیحاد، گرێبەستەکە بە فەرمی بڵاوبکرێتەوە، شایه‌نی باسه‌ یانه‌ی ئیتحاد له‌م هاوینه‌ چه‌ند یاریزانێكی به‌ناوبانگی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ كه‌ریم بنزیمه و نگۆلۆ كانتی فه‌ره‌نسی بوون . 

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.