Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:42

مانچێسته‌رسیتی و تۆتنهام سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌كانی بایرن میونشن و لیۆن سیتی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر یاریگای نیشتیمانی له‌تۆكیۆی ولاتی ژاپۆن، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و مانچێسته‌ر ستی ئینگلیزی له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، یاریه‌كه‌ به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی مان ستی ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست و یه‌ك، جیمس میكاتی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ مانچسته‌ر سێتی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ستیزن به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو ماتیاس تیل گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ بایرن میونشن تۆماركرده‌وه‌، به‌ڵام خۆشی یاریزانانی تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ زۆری نه‌خایاندو له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئیمریك لاپۆرت گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ مانچسته‌ر ستی تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر ستی ته‌واو بوو.  

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری، یانه‌ی تۆتنهام له‌وڵاتی سه‌نگاپووره‌ بووه‌ میوانی یانه‌ی لیۆن ستی، یاریه‌كه‌ به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌پێنج گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی تۆتنهام ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چوارده‌ شوال ئه‌نوار گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میواندار تۆماركرد، ئه‌م گێمه‌ به‌ره‌و كۆتایی بوو، له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م تۆتنهام لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، هاری كین سه‌ركه‌وتووبوو له‌یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌، ئه‌م گێمه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ته‌واو بوو.
 له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی تۆتنهام باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌ ریچارلیسۆن گۆلی دووه‌می بۆ تۆتنهام تۆماركرد، چوار خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ ریچالیسۆن له‌ده‌رفه‌تێكدا دووه‌م گۆڵی خۆی و سێیه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گوشاره‌كانی تۆتنهام درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی حه‌فتاو سێ جیۆڤانی لۆ سیلسۆ گۆلی چواره‌می به‌ده‌ستھێنا، له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه‌ ریچالیسۆن هاتریكی خۆی و پێنجه‌م گۆلی تۆتنهامی تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی تۆتنهام ته‌واو بوو.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.