Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:51

بارسێلۆنا 2 یاری داهاتووی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئاڕسناڵ و ریاڵ مه‌درید ده‌بێت

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی گه‌شتی ئاماده‌كاری یانه‌ی بارسێلۆنا، بریاربوو یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌پاڵه‌وانیه‌تی دۆستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌رووی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی ببێته‌وه‌، به‌ڵام دواجار به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانانی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌ڤایرۆسی گه‌ده‌، ئه‌م یاریه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.
 له‌مباریه‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، ئومێد ده‌خوازێت بۆ یاری دۆستانه‌ی دووم به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌رسنالی ئینگلیزی له‌كاتی خۆی به‌رێوه‌بچێت.
 هه‌روه‌ها یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ داوا له‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات به‌گه‌رم و گوریه‌وه‌ پالپشت و پشتیوانی یانه‌كه‌یان بن بۆ یاری رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگای سۆفی ستادیۆم، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م گه‌شته‌ ئاماده‌كاریه‌ی له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌بێته‌وه‌.
 دواتر رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ‌یاری كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌دات، له‌كۆتا گه‌شته‌كه‌شی رۆژی یه‌كی ئاب رووبه‌رووی یانه‌ی میلانی ئیتالی ده‌بێته‌وه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.