Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:29

یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 58 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 58سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 81 دۆلار و 24 سەنت و رۆژەکەی بە 80 دۆلار و 88سه‌نت تەواو کرد. كاتژمێر 9:30ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش 24ی7ی2023، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسه‌دا 3766 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 80 دۆلار و 58 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە 76 دۆلار77 سەنت فرۆشرا.
بەر لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە بڕیارە سبەی کۆ ببێتەوە نرخی نەوت دابەزی و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت رێژەی سوو 25 خاڵ زیاد بکرێت. ئەمەیش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە بازاڕی نەوتدا. هەروەها چاوەڕێش دەکرێت لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەورووپا کە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت رێژەی سوو 25 خاڵ زیاد بکرێت ئەمەیش بە هەمان شێوە بەهۆی دروستبوونی نیگەرانییەکان کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکان لەوەی چین کە گەورەترین هاوردەکەری نەوتە لە جیهان بەهۆی نەبوونی گەشەی ئابووری لە ئاستی مەزەندەکراودا، حکوومەتی ئەو وڵاتە هانی جموجۆڵی ئابووری بدات و ئەمەیش رۆڵی هەیە لە سنووردارکردنی دابەزینی نرخی نەوتدا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 80 دۆلار و 80 سەنت بۆ 80 دۆلار و 85 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 80 دۆلار و 56 سەنت بۆ 80 دۆلار و49 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.