Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:49

تۆتێنهام سێ یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%


 یانه‌ی تۆتێنهام له‌گه‌شته‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ری ئاسیاو وڵاتی تایلاند به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كان، له‌ بانكۆك یانه‌ی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی سازكردووه‌ و هه‌بوونی هاری كینی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یانه‌یه‌ش تا ئێستا شایه‌دحالی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م یاریزانه‌ له‌ یانه‌كه‌ و نه‌چووینی بۆ یانه‌ی بایرن میۆنشنی ئه‌ڵمانی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ ده‌ه‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام كارگێری یانه‌ی تۆتێنهام به‌تایبه‌ت راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ئەنجێ لوستیگائۆغڵو ده‌یه‌وێت به‌ زووترین كات هاری كین خۆی یه‌كلایبكاته‌وه‌ به‌ مانه‌وه‌ یان رۆشتنی.
 شایانی باسه‌ یانه‌ی تۆتنهام رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ یاریه‌كی دۆستانه‌دا له‌ یاریگای راگامانگالا رووبه‌روی یانه‌ی لیسته‌ر ستی ده‌بێته‌وه‌ و دواتر گه‌شتی وڵاتی سه‌نگافوره‌ ده‌كات و له‌وێش درێژه‌ به‌ ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌دات پاشان دوو یاری تری دۆستانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیۆن سیتی سایلۆرس و رۆمای ئیتاڵی ده‌كات.
 
   ‌ 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.