Erbil 22°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 11:22

یوفا.. بۆداپێست و میلان كاندیدن بۆ میوانداری یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ له ‌2026-2027

کوردستان TV
100%


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاندیدبوونی هه‌ردوو شاری بوداپێست له‌هه‌نگاریا و میلان له‌ئیتالیا بۆ میوانداری یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ساڵانی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش و دوو هه‌زارو بیست و حه‌وت ڕاگەیاند.
 سه‌باره‌ت به‌یاریگای پوشکاس لە بوداپێست، ئەمساڵ میوانداری یاری کۆتایی خولی ئەوروپای کرد، کە سێڤییا دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتایی له‌یانه‌ی ڕۆمای ئیتالی براوه‌ی نازناوه‌كه‌ بوو.
 هه‌روه‌ها یاریگاكه‌ یەکێک بوو لەو یاریگایانەی میوانداری وەشانی مێژوویی پاڵه‌وانیه‌تی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی کرد کە لە یاریگا جیاوازەکانی کیشوەرەکە به‌رێوه‌چوو، سەبارەت بە یاریگای سان سیرۆ کە میوانداری یارییەکانی هه‌ردوو جەمسەرەکه‌ی شار میلان،  ئینتەر و ئه‌ی سی میلان دەکات، ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی شکۆدارترین پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ پێنجەمجار لە مێژوودا و بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای سالی دوو هه‌زارو شازده‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.