Erbil 22°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 11:34

ریال مه‌درید به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات بۆ گه‌شتێكی ئاماده‌كاری

کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی گه‌شتی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی، شاندی تۆپی پێی یانه‌ی ڕیال مەدرید ئیسپانیا بەجێدەهێڵن و بەرەو ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته‌ رێ.
 له‌م گه‌شته‌دا كه‌ له‌نێوان بیست و چواری ته‌مموز تاوه‌كو سێی ئابی داهاتوو ده‌خایه‌نێت، یانه‌ی ریال مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می لالیگا جگه‌ له‌یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان هه‌روه‌ها ژمارەیەک یاری دۆستانە ئه‌نجام ده‌دات، لیستی یانه‌ی ڕیال مەدرید نێوی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی له‌خۆوه‌ گرتووه‌ له‌سه‌ره‌وی هه‌موویانه‌وه‌ ڤینیسیۆس جونیۆر و لۆکا مۆدریچ، هه‌روه‌ها یاریزانە نوێیەکانی ڕیال مەدرید جۆزێلۆ ، جود بێلینگهام ، فران گارسیا ، ئاردا گولەر، برایم دیاز كه‌ له‌خواستن گه‌راوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئەلڤارۆ کە نزیکە لە جێهێشتنی تیپەکە بە خواستن یاوه‌ری تیپه‌كه‌یان كردوه‌ بۆ ئه‌و گه‌شته‌ ئاماده‌كاریه‌.
ریال مەدرید لە میانی گەشتەکەیدا بۆ ئەمه‌ریکا چوار یاری دۆستانە ئەنجام دەدات، له‌نێویشیان یاری كلاسیكۆیه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.