Erbil 22°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 11:23

ئه‌لبا نزیكه‌ له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ئه‌نته‌ر میامی

کوردستان TV
100%

بریاره‌ جۆردی ئەلبای بەرگریکاری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانی لیۆنێل مێسی و سێرگیۆ بۆسكێتس له‌یانه‌یه‌ك یه‌كتربگرنه‌وه‌.
 جۆردی ئه‌لبای ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵان نیزكه‌ له‌پویه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ئینته‌ر میامی، ئەمەش دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگەیاندنی ڕۆشتنی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌لبا بۆ ماوه‌ی یازده‌ ساڵ درێسی یانه‌ی بارسێلۆنای پۆشی، كاتێ له‌ساڵی دوو هه‌زارو دوازده‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌یانه‌ی ڤالنسیاوه‌ گواسترایه‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، دواجار له‌كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت، ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا براوه‌ی شه‌ش نازناوی لالیگا و پێنج نازناوی جامی شا و چامپیۆنز لیگ بووه‌، ئه‌لبا چوارسه‌دو په‌نجاو هه‌شت یاری بۆ بلوگرانا ئه‌نجامداوه‌، نۆزده‌ گۆلی تۆماركردوه‌و نه‌وه‌دو یه‌ك گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروستكردوه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.