Erbil 22°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 11:21

میركاتۆی هاوینه‌.. بارسێلۆنا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژۆكرد

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی میركاتۆی هاوینە، یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا، گرێبەستی لەگەڵ ئۆریۆل ڕۆمیۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لە یانەی جیرۆنا ڕاگەیاند.
 گرێبەستەكەی یانە كەتەلۆنیەكە لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵە، بەپێی بەیاننامەكەی بلوگرانا، بارسلۆنا تواناكانی ئەو یاریزانەی كە دەرچووی ئەکادیمیای ئۆریۆل ڕۆمیۆیە، لەیانەی جیرۆنا وەرگرتەوە، كاتێ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ یاری بۆ یانه‌ی جیرۆنا ئه‌نجام دابوو، ئه‌و  یاریزانە تەمەن سی و یه‌ك ساڵه‌ له‌رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی ڤالێنسیا و شتوتگارت ئەنجامداوە، پێش ئەوەی حەوت ساڵ لە یانەی ساوسهامپتۆن یاری بکات.
 ڕۆمیۆ ساڵێک لە یانەی جیرۆنا یاری کرد، کە یاریزانێکی سەرەکی بوو لە تیپەکەدا، بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆمیۆ ئەزموونێکی زۆری هەیە هه‌روه‌ها شێوازی یاریكردنی لەگەڵ ئەو شێوازە یاریکردنەدا یەکدەگرێتەوە کە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر دەیەوێت جێبەجێی بکات، بارسێلۆنا بڕگەی ئازادکردنی بە بڕی چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەکەی ڕۆمیۆدا داناوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.