دادگای بەریتانیا، بنیامین مێندی یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی به تۆمەتی دەستدرێژی و هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی دیکە بێتاوان دەرکرد .
یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە لە 1ی تەمموز گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی ئینگلتەرا کۆتایی هات .تۆمەتەکانی سەر میندی بریتی بوون لە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 24ساڵ لە ساڵی2020، هەروەها هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی دیکەی تەمەن 29 ساڵ پێش دوو ساڵ.لیژنەی ناوبژیوانان لە 12 کەس پێکهاتبوون،كه بریاریان دا تۆمەتی ئەو یاریزانە هەڵوەشاوەتەوە ئەمە دووەم دادگایە کە میندی لەبەردەمیدا ئامادە بووە، دوای ئەوەی بڕیارێکی دیکە لە سەرەتای ئەمساڵدا دهرچوو تیایدا مێندی تاوانبار نەبوو هیچ بهلگهیهكیشی لهسهر ساخ نهبۆوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.