به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه كه ماوه‌ی 3 مانگه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 1 دۆلار و 25 سه‌نت دۆلاری هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 1.6% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 81 دۆلار و 57 سه‌نت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته كه له رۆژی 25ی نیسانه‌وه تۆمار كرابێت.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه و 1 دۆلار و 14 سه‌نتی هاته‌سه‌ر، واته به‌ڕێژه‌ی 1.5% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك ئێستا به 77 دۆلار و 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.