Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:47

ئه‌مه‌ریكا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیدا ڕاگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌ هێرشێكی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا، ئه‌بوو ئوسامه‌ موهاجر سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوژرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی نه‌بۆته‌ قوربانی.

مایكل كۆرێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی یه‌كجاری ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌گشتی.

سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هێرشه‌كه‌ هه‌ر له‌ رۆژی هه‌ینی ڕابردوو و به‌هه‌مان ئه‌و درۆنانه‌ (MQ-9s) ئه‌نجامدران كه‌ له‌و رۆژه‌دا له‌لایه‌ن فڕۆکە سەربازییەکانی رووسیاوە هەراسان کرابوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.