رۆژنامهكانی ئینگلتهڕا بڵاویکردۆتەوە، کایل واڵکەر بەم زووانە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات، بە جێهێشتن یان مانەوە لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.
به پێی راپۆرته رۆژنامهوانیهكان بێت مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بە بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە کردووە، پێیان گوتووە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەی یانەکە چوونکە جۆواو کانسێلۆ، یانەکە جێدەهێڵت، بەڵام بایرن میونشنی ئەڵمانیش هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە، ئەو یاریزانەکە وەک ئامانجێکی سەرەکی دەبینێت.
واڵکەر لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ مان ستی کۆتایی دێت، بەهۆی کەم یاری پێکرانی لە وەرزی رابردوودا بیری لەوە کردووەتەوە ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە بکات.
ناوبراو بە درێسی ستیزن بەشداری لە 254 یاری كردووه و، 6 گۆڵی بۆ تیپەکە تۆمار کردووە و 18 گۆڵیشی بۆ هاورێكانی درووستکردووە.
كایل والكهر نازناوێكی چامپیۆنزلیگو 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی ئێف ئەی کەپ و 2 نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.
کایل واڵکەر بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.