بەشێوەیەکی فەرمی دەیڤد دی خیای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد رۆیشتنی خۆی لە یانەکەی راگەیاند.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە پەڕەی فەرمی خۆی پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاویکردەوە و نوسیوییەتی:
تەنیا دەمەوێت ئەم پەیامە ماڵئاواییە بۆ هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بنێرم
سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە لە 12 ساڵی ڕابردوودا بۆ منتان هەبووە. لەو کاتەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ئازیز منی هێنایە ئەم یانەیە دەستکەوتێکی زۆرمان بەیەکەوە بەدەستهێناوە
هەر جارێک ئەم درێسەم دەپۆشی شانازییەکی باوەڕپێنەکراوم بەخۆمەوە دەکرد، بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گۆرانكاریهك بکەم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆم بسەلمێنم لە شوێنێکی دیکەدا ،بەپێی میدیا جیهانییەکان شەیتانە سوورەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی ئینتەر میلان، ئۆنانا وەک شوێنگرەوەی دی خیا بووە بە گۆڵپارێزی نوێی یانەکە.
دی خیا: ئێستا كاتیهتی بۆ ئەوەی گۆرانكاریهك بکەم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆم بسەلمێنم لە شوێنێکی دیکەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.