خوان ئەنخێل نابۆت، سەرۆکی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور،دوای ئازاد كردنی له زیندان گەیشتەوه پاراگوای زێدی له دایك بوونی خۆی
نەبۆت دوای تێپەڕاندنی پێنج ساڵ و نیو سزاکەی لە زیندانی فیدراڵی ئەمریکا ئازادکرا و دیپۆرتکرایەوە بۆ ولاته‌كه‌ی
نەبۆت لە بیست‌و دووی کانوونی دووەمی دوو هه‌زارو حه‌ڤده بە یەک تۆمەتی پیلانگێڕی زەوتکردن و دوو تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ فێڵکردن سزا درا و لەو ڕۆژەدا دەستگیرکرا
دواتر سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە زیندانێکی فیدراڵی کەم ئاسایش لە شاری میامی به‌ندكرا
بریۆن پێس، پارێزەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیویۆرک لە نامەیەکدا بۆ دادوەری ناوچەی ئەمریکا نووسیویەتی، نه‌بۆتی تەمەن شه‌ستو پێنج ساڵە مافی ئەوەی هەیە ئازاد بکرێت.
نابۆت لە ساڵی دوو هه‌زارو نۆزده لەلایەن فیفا بۆ هەتا هەتایە كاری وه‌رزشی و كارگێری وه‌رزشی لێ قه‌ده‌غه كرا
خوان ئەنجێل نابۆت، سەرۆکی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور بوو كه ناسراوه به کۆنمێبۆڵ به‌لام به‌هۆی زۆری تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ری بۆ ماوه‌ی پێنج سال و نیو به‌ندكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.