Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:29

پێنج ھەزار سەربازی ئافرەتی سوپای ئۆكراینا لە بەرەكانی جەنگدان 

کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو راگەیەندراوەكەی لە وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەی ناساندنی جلوبەرگی یەكپۆشی مەیدانی ھاوینەی ئافرەتان لە باڵەخانەی وەزارەتەكە بەڕێوەچووە.
دەنیس شاراپۆڤ ،جێگری وەزیری بەرگری ئۆكراینا، لە میانی وتارێكیدا رایگەیاند كە لە ئێستادا نزیكەی 42 ھەزار ئافرەت لە سوپای ئۆكراینادا ھەن و گوتیشی: نزیكەی پێنج ھەزار لەمانە لە بەرەكانی جەنگدان و بە شێوەیەكی یەكسان لەگەڵ پیاواندا ئەركەكانیان لە جەنگ جێبەجێ دەكەن. بۆیە ئەركمانە مەرجی گونجاو دەستەبەر بكەین بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن.
شاراپۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكپۆشی بۆ سەربازە ئافرتەكان یەكێكە لە پێكھاتە گرنگەكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.