Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:37

فلۆرێنتینۆ پێرێز: ریال مەدرید یانەیەکە کە بە درێژایی مێژوو یاریزانی ئەفسانەیی تۆپی پێ لە پێکهاتەکەیدا هەبووە

کوردستان TV
100%


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاردا ناساند کە بە گرێبەستێکی شەش ساڵە لە یانەی فەنەرباهچەی تورکییەوە هێناویەتە ریزەکانی.
یەکەم ناساندنی یاریزانی تورک، ئاردا گولەر لە دامەزراوە وەرزووشییەکانی ریال مەدرید لە ناوچەی ڤاڵدێبیباسی مەدریدی پایتەخت دوور لە چاوی کامێراکان، تەنها بە ئامادەبوونی دەستەی ئیدارەی یانەکە و خێزانی یاریزانەکە، بەڕێوەچوو.
ئاردا گولەر کە زۆر بە جۆشوخرۆشەوە دەبینرا، لە لێداونێکیدا گوتی: "ئەمڕۆ تایبەتترین رۆژی ژیانمە، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم".

ڤیدیۆی گۆڵەکانی ئاردا گولەر کە بۆ فەنرباهچە و هەڵبژاردەی تورکیا تۆماری کردن لە دەستپێکی رێورەسمی ناساندنەکە نمایش کرا.
دایکی یارزانە تورکەکە، سەراپ گولەر کە لە رێورەسمەکەدا ئامادەبوو نەیتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بکات.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە گوتارەکەیدا کە پێشکەشی کرد پیرۆزبایی لە ئاردا و یەک بە یەکی ئەندامانی خێزانەکەی یاریزانی ناوبراوی کرد و گوتی: "هاتنی هەر یاریزانێکی تۆپی پێ بۆ یانەکەمان جۆشوخرۆش هێنەرە و خۆشییەکی تایبەتە بۆمان. ریال مەدرید یانەیەکە کە بە درێژایی مێژوو یاریزانی ئەفسانەیی تۆپی پێ لە پێکهاتەکەیدا هەبووە. ئەمڕۆ یاریزانێکمان هێناوەتە ریزی یانەکەمان کە پێمان وایە هەم ئێستامان و هەم داهاتوومان بەهێزتر دەکات. یاریزانێک لە پێکهاتەی یانەکەماندایە کە خەونی ئەوەیە خۆی بە هەموو جیهان بناسێنێت و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. بەخێر بێیت ئاردا".
پێرێز لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتی: "ئاردا تۆ جێگەی شانازی بۆ تەواوی گەلی تورکیا و وەک باڵیۆزێک وای. هەموو منداڵێک خەونی ئەوە دەبینێت کە رۆژێک یاریزانی تۆپی پێ بێت و یاری بۆ ریال مەدرید بکات، تۆ واتکرد ئەو خەونەت بهێنییە دی. لەبیرت بێت هاندەرانی ریال مەدرید لە باوەشت دەگرن، هەموو شتێکت پێدەبەخشن، یارمەتیت دەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر فشارەکان".

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.