سوپای ئۆكڕاینا لەناوبردنی یەكەیەكی سەربازیی ڕووسیای لە شاری ماكیڤكا لە ناوچەی دۆنێتسكی ژێر دەسەڵاتی مۆسكۆ لە هێڵی پێشەوە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی هێزە چەكدارەكانی ئۆكڕاینا كە درەنگانی ڕۆژی سێشەممە بڵاوكرایەوە، هاتووە: لە ئەنجامی بۆردومانی هێزەكانی بەرگری، یەكەیەكی سەربازی ڕووسیامان لە شاری ماكیڤكا لە ناوچەی دۆنێتسكی ژێر دەسەڵاتی مۆسكۆ لە هێڵی پێشەوە لەناوبردووە.
لەوبارەیەوە دێنیس پوشیلین،سەرۆكی كۆماری گەلی دۆنێتسك ڕایگەیاند : هێزەكانی ئۆكڕاینا هێرشی توندیان بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوونەكان و كۆمەڵگەیەكی نەخۆشخانەكان لە ماكێڤكا دەستپێكردووە.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی "ئینتەرفاكس"ی ڕووسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئۆكڕاینا كەسێك كوژراوە و 36 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی ڕووسی، بڵاویكردەوە كە لە ئەنجامی بۆردومانەكەی هێزەكانی ئۆكڕاینا ، نۆ دامەزراوەی چاودێری تەندروستی زیانیان بەركەوتووە.
ئۆكڕاینا لەناوبردنی یەكەیەكی سەربازی ڕوسیای لە دۆنێتسك ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.