Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 07:38

سعوودییه‌ مردنی شازاده‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مردنی شازاده‌ ته‌ڵاڵ بن مه‌نسووڕ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوودی ڕاگه‌یاند.

دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شازاده‌ ته‌ڵاڵ بن مه‌نسووڕ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م كۆچی دوایی كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ مزگه‌وتی شاری مه‌ككه‌ نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێ و دواتریش به‌ مه‌ڕاسیمێك به‌خاك ده‌سپێردرێ.

میدیاكانی سعوودییه‌ ئاشكرایان كرد شازاده‌ ته‌ڵاڵ كه‌ سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی ئیتحادی سعوودییه‌ بوو، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا باری ته‌ندروستی تێكچووبوو و له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سعوودییه‌ خه‌وێنرابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆچی دوایی كرد.

  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.