Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:43

بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەیەکی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%


بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی ئورمیە له‌ كوردستانی ئێران كوژرا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕبردوودا عیرفان بەبریزادە، بەندکراوی تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە، لە کاتی شەڕێکی دەستەویەخە و لە بەشی ڕاوێژکاریی گرتووخانەی ئەو شارە کوژراوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەم بەندکراوە لە کاتی شەڕی دەستەویەخەی نێوان بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە مەترسیدارەکان، بە لێدانی چەندین چەقۆ کوژراوە و هەروەها بەندکراوێکی دیكه‌ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیركراوه‌".

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"  عیرفان بەبریزادە پێشتر بە تۆمەتی دزیکردن دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 4 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە".
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.