یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی تا ساڵی دووهه‌زارو بیست و چوار درێژکردەوە.
مۆدریچی ته‌مه‌ن سی و حه‌وت ساڵان بریاری مانه‌وه‌یدا له‌ریزی یانه‌ی شاهانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن خولی سعودیا داواكرابوو، به‌ڵام ناوبراو مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێرنگی به‌باشترین ده‌رفه‌تدا له‌كاروانی وه‌رزشی خۆی، گرێبه‌ستی مۆدریچ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ شاهانه به‌كۆتا ده‌هات، بۆیه هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ یه‌ك وهزری دیكه.
به‌م هه‌نگاوه مۆدریچ شانبه‌شانی تۆنی كرۆز، دانی سیبایۆس و ناچۆ گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مێرنگی نوێكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه یانه‌ی راله مه‌درید له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماژه‌ی بۆكردوه، ڕیاڵ مەدرید و لۆکا مۆدریچ ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تا سی حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو بیست و چوار، به‌درێژایی یاریكردنی له‌یازده وه‌رزی رابردوو، مۆردریچ چوارسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت یاری بۆ یانه‌ی راله مه‌درید ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها توانیویانه بیست و سێ نازناو ببه‌نه‌وه، له‌نێوانیاندا پێنج نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و سێ نازناوی لالیگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.