Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

لە ئێران بەهۆی خواردنەوەی کهولی ساختەوە 17 کەس گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

لە شاری کەرەج سەر بە پارێزگای ئەلبورزی ئێران بەهۆی خواردنەوەی کهولی ساختەوە 191 کەس ژەهراوی بوون و 17 لەوان گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ هەینی 23ـی 06ـی 2023 حوسێن فازڵی هەریکەندی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای ئەلبورز، لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەکان داوە و ئاشکرای کردووە کە لە 13ـی 06ـی 2023ـەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە شاری کەرەج بەهۆی ژەهراوی بوون بە ئەلکهولی ساختە، سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە گەیشتووەتە 191 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 17 کەس.

سەرۆکی دەسەڵاتیی دادوەری پارێزگاکە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کاری دابەشکردنی ئەلکهولی ساختە دەکەن، تاوەکو ئێستا نۆ کەس دەستگیر کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.