Erbil -2°C سێشەممە 25 شوبات 00:47

هێزەکانی ئاسایش ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد کە قوتابییانیان فریو دەدا

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئاسایشی دهۆک چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە کاریان فریودانی قوتابییان بووە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامێری گزیکردنیان بە قوتابییان فرۆشتووە.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی 06ـی 2023  وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی دهۆک لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە کاریان فریودانی قوتابییان بوو.

ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە فرۆشتنەوەی ئامێری بلوتوس بۆ گزیکردن(غش) قوتابییانیان فریوداوە.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە ناسناسمەی ئەو کەسانە داوە و سوپاسی هەوڵەکانی ئاسایشی کردووە و دەڵێت، "ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ئەمانەن:-( د.ئـ.س.س) و ( ع. ج. م) و ( ئـ. ح. ئـ. ع) و (ع. ح. ح. ک)، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئاسایشی دهۆک، پرۆسەی بەدیهێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت بۆ قوتابییان و هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەرامبەر هەر کەسێک یاساشکێنی لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بکات."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.