کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سنووری پارێزگای قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 06ـی 2023 جاندار شرناخی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندی شۆرک لەسەر ڕێگەی نێوان قامیشلۆ و تربەسپی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەگوترێت هێرشەکە 4 کوژراو و بریندار لێکەوتووەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.