له میانی گه‌ری شازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای لاسیرامیكا یانه‌ی ڤیا ریاڵ میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێكی تێدا تۆمار نه‌كرا هه‌رچه‌نده یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و حه‌وت یهریمی بینۆ به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا كرده‌وه ، ده خولهك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ریاڵ مه‌درید هه‌ژمار كرد‌و كه‌ریم بنزیمه به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و هاوكات گۆلی هه‌شته‌می یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات .
له خوله‌كی شه‌ست و سێ ئه‌م جاره ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ڤیاریاڵ هه‌ژمار كرد‌و جیرارد مۆرینۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی جیبه‌جێی كرد‌و جارێكی دیكه یانه‌ی ڤیاریاڵی له‌یاریه‌كه پێشخست.
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ریاڵ مه‌درید تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به سی وهه‌شت خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و ڤیاریاڵیش هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به بیست و حه‌وت خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی .
هه‌ر له میانی گه‌ری شازده‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا ،كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی بارسلۆنه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.