Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:24

کەسێکی دیکە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران لە سێدارە درا

کوردستان TV
100%


مەجید رەزا رەهنەوەرد کە بەتۆمەتی "کوشتنی دوو ئەندامی هێزی چەکداری (بەسیج) و بریندارکردنی چوار کەسی دیکە" لە میانی خۆپیشاندانەکان لە مەشهەد، بە لەسێدارەدان حوکم درابوو؛ سزاکەی بەسەردا جێبەجێ کرا.

ئاژانسی هەواڵیی میزان سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە، مەجید رزا رەهنەوەرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هەریەک لە ئەندامانی هێزی چەکداری نیشتمانیی بەسیج، حوسێن زەینەلزادە و دانیال رەزازادە بە چەقۆ و بریندارکردنی چوار کەسی دیکە، لەسێدارە درا.

ئاماژە بەوە دراوە کە لە شوێنێکی گشتی و بە ئاشکرایی سزاکە جێبەجێ کراوە.

تا ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکان کە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، نزیکەی سێ مانگە دەستیان پێ کردووە؛ 11 کەس بڕیارەی لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە و لەنێویشیاندا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی موحسین شیکاریی هەیە کە لە هەشتی کانوونی یەکەمدا لە سێدارە درا.

جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدان کاردانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لێ کەوتووەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نۆی کانوونی یەکەم ئیدانەی لە سێدارەدانی موحسین شیکاری کرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.