Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:14

دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران خۆیان بۆ هەڵاتن ئامادە دەكەن

بەرپرسانی ئێران لانیكەم 7 ملیار دۆلار لەگەڵ خۆیان دەبەن.
کوردستان TV
100%

بە پێی هەواڵێكی ئێران ئینتەرناشناڵ، كاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران شاندێكی تایبەتیان ڕەوانەی ڤەنزوێلا كردووە و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەم وڵاتە كۆبوونەتەوە.
ئێران ئینتەرناشناڵ ڕاپۆرتێكی لە سەرچاوە دیپلۆماسییە باوەڕپێكراوەكانی ڕۆژئاوا بڵاوكردەوە كە بە فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشگێڕی ئێران، لیژنەیەكی تایبەت لە چەند كەسێكی نزیك لە خامنەیی دەستنیشان كراون و ڕەوانەی ڤەنزوێلا كراوە.
ئەم لێژنەیە لەگەڵ سەرۆكی ڤەنزوێلا سەبارەت بە شوێنی حەوانەوە بۆ كاربەدەستانی ڕێژیم و بەتایبەت خامنەیی و كەسانی دیكەی نزیك لە خۆی تاووتوێ كردووە.
ئەم لێژنەیە بە دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلایان ڕاگەیاندووە، ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیم بگۆڕن و بیانپارێزن، زیاتر لە 7 ملیار دۆلاریان دەست دەكەوێت و لەم وڵاتەدا دەیانخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=558484736290571&set=pb.100063871484639.-2207520000.&type=3

https://iranianuk.com/20221207235606053

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.