بهڕێوهبهرایهتی گشتیی تهندروستی سلێمانی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەیهك له شارهكهیان ڕەت كردهوه.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەی فێرکاری له شاری سلێمانی لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەکە دەکرێت ڕەت كردهوه.
تهندروستی سلێمانی راشیگهیاند: له كاتێكدا ئەم دەنگۆیانە بڵاو دەکرێتەوە، کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی 25 بۆ 30 نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی جهختیشی كردهوه كه تهنانهت ھیچ خزمەتگوزارییەکیش لە نەخۆشخانەکە ڕانەگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.