دكتۆرێكی ڕووسی كه پسپۆڕێكی ناوداری خۆراكه ڕایگه‌یاند، خواردنی ڕۆژانه‌ی سێوێك سوودێكی ڕاده‌به‌ده‌ر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ و پارێزگاری له پێكه‌نینێكی جوان و یارمه‌تی مێشك بۆ كاركردنی زیاتر و پاراستنی جه‌سته له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌دات.
دكتۆر میخایێل گینسبۆرگ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: سێ‌و سوودی ئێجگار زۆری هه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید كه به‌ره‌نگاری زوو پیربوون ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سوودی نایابی بۆ هه‌موو جه‌سته هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كاربۆهیدرات و شه‌كری به‌سوود تێدایه كه پێویستن بۆ كاره‌كانی مێشك، بۆ نموونه ده‌ماره‌كانی مێشك بۆ ده‌ستكه‌وتنی گلۆكۆز پێویستیان به كاتێكی زۆر هه‌یه، به‌ڵام سێ‌و فركتۆزی تێدایه كه خێراتر و به كاتێكی كه‌م ده‌گه‌نه ده‌ماره‌كانی مێشك، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و پێكهاته ڕووهكییانهی له سێودا هه‌یه، ده‌بنه هانده‌ر بۆ دروستبوونی خانه‌ی نوێ له مێشك كه بیره‌وه‌ری مرۆڤ تیژتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین B تێدایه كه ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به دڵخۆشی و باشتركردنی باری ده‌روونی مرۆڤ.
دكتۆر میخایێل گوتیشی: به‌و پێیه‌ی سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ڕیشاڵی خۆراكی تێدایه كه كرداری هه‌رس و ڕیخۆڵه چالاكتر ده‌كات، مه‌ترسی تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگر ده‌بێت له سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شیش به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئه‌و پسپۆره‌ی خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی باش له ڤیتامین С تێدایه كه دژه ئۆكسانه و رۆلێكی ئه‌رێنی باشی هه‌یه له خۆپاراستن له نه‌خۆشییه شێرهپهنجهییهكان، بۆ نموونه خواردنی سێ‌و به به‌رده‌وامی به ڕێژه‌ی 25% له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی خۆراكی ڕیشاڵی له سێودا هه‌یه، ئاستی كۆلیسترۆل و چه‌وری خراپ له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها دژی ڕه‌قبوونی ده‌مار و خوێنبهرهكانیشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.