یانه‌ی گوانگژۆی پاڵه‌وانی پێشووی ئاسیا ژێنگ ژێی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دیاریكرد، گوانگژۆی چینی به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه گۆرانكاری له‌پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ئه‌نجامد و ژینگی وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی لیۆ زیویی دیاریكرد.
ژینگ یه‌كێكه لهراهینهر ناسراوه‌كان له‌وڵاتی چین، ناوبراو توانی وه‌ك یاریزان له‌سالی دوو هه‌زارو سێنزه براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بێت، ژێنگ کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی چین بوو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی یانزه وه‌رز یاریزانی یانه‌ی گوانژۆبوو، دواتر رووی كرده جیهانی پیشگه‌ری و له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتكی سكۆتله‌ندی درێژه‌ی به‌كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، دوای وازهێنانیشی له‌یاریكردن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی گوانژی گرتبوه ده‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.