له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌لمێریا.
ئه‌م یاریه دووه‌م یاری فه‌رمی یانه‌ی شاهانه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، ڕیال به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ئینتراخت فرانكفۆرتی برده‌وه‌و نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپای بۆ پێنجه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
ڕۆدریگۆی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری ڕیال مه‌درید به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاری ئه‌م شه‌وی تیپه‌كه‌ی ناكات، له مێركاتۆی هاوینه‌دا، میرێنگی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێری ئه‌ڵمانی و ئورێلین چوامێنی فه‌ڕه‌نسی واژووكرد.
هاوكات هه‌ریه‌ك له یاریزانان مارسێلۆ داسیلڤاو گاریس بێل و لوكا یۆڤیچ و بۆرخا مایۆرال و ئیسكۆ ئه‌لاركۆن ڕیزی تیپه‌كه‌یان جێهێشت.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری ئه‌م شه‌وی تیپه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له ئاماده‌باشیدان بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی خولی ئیسپانیا‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به باشترین شێوه‌و به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز ده‌ست به ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كه بكه‌ن، ئه‌نچیلۆتی ئاشكراشی كرد كه سه‌رجه‌م یاریه‌كانی وه‌رزی نوێ پڕ له ڕكابه‌ری و سه‌خت ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی.
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید میوانداری ئه‌لمێریا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.