ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕایگه‌یاند، به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی سینسیناتی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه ڕكابه‌ریه‌كانی له چوارده‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و براوه‌ی نازناوه‌كه‌شی ده‌بێته خاوه‌نی هه‌زار خاڵ له پۆلینی تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهان.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی له دوای پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی ویمبڵدۆن كه نادال به‌شداری تێدا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی مانگی پێشوو ئه‌م ماتادۆره به‌هۆی پێكان و ئازاری سكی، له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن كشایه‌وه، نادالی خاوه‌نی بیست و دوو نازناوی گراندسلام له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی سینسیناتی به‌شدارده‌بێت.
به‌م دواییه‌ش تێنسزانه ئیسپانیه‌كه به‌هۆی پێكان و هه‌ستكردنی به ئازار له كاتی ڕاهێنانه‌كاندا، له پاڵه‌وانێتی تێنسی مۆنتریالی كه‌نه‌دی كشایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.