Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:28

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن ته‌قه‌ی لێكراوه‌.. تا ئێستا بێ هۆشه‌

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ژاپۆن بڵاویان كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری نارا ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و تا ئێستاش له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی دڵنیانه‌بوونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن له‌ ڕێوڕه‌سمێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری نارای ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند گولله‌یه‌كی به‌ر ده‌كه‌وێت و ڤیدیۆكانیش ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی گولـله‌كان ئابێ بێ هۆش ده‌كه‌وێت.

لای خۆیه‌وه‌ هێرۆكازۆ ماتسۆنۆ گوته‌بێژی حكوومه‌تی ژاپۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی: كاتژمێر 11:30ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌كاتی ناوخۆی ژاپۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ شاری نارا ته‌قه‌ی لێ كراوه.

ڕاشیگه‌یاند: ئابێ تا ئێستا بێ هۆشه‌ و ڕه‌وشی ته‌ندروستی ڕوون و زانراو نییه‌.‌

پۆلیسی ژاپۆنیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ شینزۆ ئابێ كردووه‌ ده‌ستگیركراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كه‌سه‌كه‌‌ له‌ دواوه‌ به‌ چه‌كێكی ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.