ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چوارەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ویمبڵدۆنی بهریتانی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان كە سێیەم پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی گراندسلامە.
لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، نادال بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە دوو كۆمەڵە لە تایلۆر فریزی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی چواردەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە، ماتادۆرە ئیسپانیەكە سەرەڕای بەدەركەوتنی كاریگەریەكانی پێكانی، توانی سەركەوتن لە یاریەكە بە ماوەی چوار كاتژمێرو بیست خولەك و بە ئەنجامی سێ شەش، حەوت پێنج، سێ شەش، حەوت پێنج، حەوت شەش بەدەست بێنێت و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی، لەم قۆناغەش نادال ڕووبەڕووی نیك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی چلەمینی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە كە ئەویش لای خۆیەوەو لە قۆناغی چارەگی كۆتاییدا، بە سێ كۆمەڵەی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر كریستیان گارینی چیلی و پۆلێنكراوی چلوسێیەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو بۆ یەكەم جار لە كاروانی پیشەگەری خۆی بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا، ئەم یاریەش دوو كاتژمێرو یازدە خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش چوار، شەش سێ، حەوت پێنج بوو .
نادال گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ویمبڵدۆنی بهریتانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.