بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان له كوردستانی ئێران، بە ناوی سیاوەش بەهرامی، تەمەن 29 ساڵ دوێنێ شەممە 28ی ئایاری 2022، سێ ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە بەندیخانەی پاوە لە رێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو بڵاویكردهوه: تا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە بەر دەستدا نییە و تەرمەکەی هێشتا لە پزیشكی دادوهری راگیراوە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بهپێی زانیارییهكانی رێكخراوهكه، سیاوەش بەهرامی پەیڕەوی ئایینی یارسان و دانیشتووی گەڕەکی دەرە درێژی کرماشان، مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوو کاتێک ویستوویەتی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و تا رۆژی پێنجشەممە 5ی جۆزەردانی 2722 کە ئازاد کراوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری پاوە.
جێگای ئاماژەیە کە سیاوەش بەهرامی پێشتر بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بووە و دوای جیابوونەوە لەو حزبە گەڕابووەوە بۆ شاری کرماشان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.