كارلۆس ئه‌لكارازی تێنسزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له ئه‌نجامه باش و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی به‌رده‌وامه‌و ئه‌مجاره‌یان گه‌وره‌ترین سوپرایزی تۆماركرد، ئه‌ویش به گه‌یشتنی بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئهلكاراز درێژه‌ی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی دا‌و به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه بینی و كه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر‌و سیی و شه‌ش خولهك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش حه‌وت، حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش بوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت كه تێنسزانه لاوه ئه‌مه‌ریكیه‌كه له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا له ڕافائێل نادالی تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی بردبووه‌وه، ئه‌لكارازی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی پێنجه‌م نازناو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات كه پێشتر چوار نازناوی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێك له‌م نازناوانه‌ش له پاڵه‌وانێتی ماسته‌رز بوو.
ئهلكاراز له دیۆكۆڤیچی برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی مه‌درید
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.