وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه له داهاتوودا وڵات ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆڵی پێنجه‌می ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا ببێته‌وه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری تووشبوونی عێراق به شه‌پۆڵی پێنجه‌می ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تری جیهان شتێكی ئاساییه و ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌مه ڕوو بدات.
ڕاشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه دوایین شه‌پۆڵی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا مه‌ترسییه‌كه كه‌متر بوو له‌چاو ئه‌وانی پێش خۆی، به‌ڵام ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه ڕه‌نگه شه‌پۆڵێكی تریش سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه وه‌ك چۆن له ماوه‌ی ڕابردوودا 4 شه‌پۆڵی تر سه‌ری هه‌ڵدابوو.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسین، سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جێی داخه تا ئێستا عێراق نه‌گه‌یشتۆته ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كوتین و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواشی له هاووڵاتییان كرد به‌رده‌وام بن له وه‌رگرتنی ڤاكسین و ساردنه‌بنه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕێژه‌ی تووشبووان له ته‌واوی پارێزگاكان كه‌مبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.