رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، لەسەر بانگهێشتی سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە، سەردانی سعوودیە دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە میانی كۆبوونەوەكانی سەردانەكەی ئەمڕۆ و سبەیدا، چاوپێداخشاندنەوە بە پەیوەندییەكانی توركیا و سعوودیە دەكرێت و ئەنجامدانی كاری زیاتری پێكەوەیی تاوتوێ دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكاندا جگە لە تاوتوێكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕای یەكتر دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.