Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:43

تاناسی كۆكیناكیس گەیشتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مەیامی ئەمەریكی

کوردستان TV
100%

یاریزانی ئوستڕالی تاناسی كۆكیناكیس گەیشتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مەیامی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان.
 لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەدا، كۆكیناكیسی پۆلێنكراوی نەوەدوحەوتەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە دێنیس كودلای ئەمەریكی و پۆلێنكراوی هەشتاوچوارەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
 یاریەكە ململانێیەكی بەهێزی لەنێوان هەردوو یاریزان بەخۆوە بینی كە بۆ ماوەی دوو كاتژمێرو چلوحەوت خولەك بەردەوام بوو، ئەنجامی كۆمەڵەكانیش حەوت شەش، چوار شەش، حەوت شەش بوو، لە قۆناغی داهاتوودا، كۆكیناكیس ڕووبەڕووی ئەلێكساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و پۆلێنكراوی چوارەمی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە كە ئەویش لای خۆیەوەو لە قۆناغی سێیەمدا، بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر ماكێنزی ماكدۆناڵدی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی پەنجاوچوارەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم، ئەم یاریەش یەك كاتژمێرو سێزدە خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش دوو، شەش دوو بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.