له خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی شا‌رلۆت هۆرنێتس به سه‌دوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دویه‌ك خاڵ له تیپی یوتاجازی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، شا‌رلۆت هۆرنێتس به په‌نجاوچوار خاڵ به‌رامبه‌ر به په‌نجاویه‌ك خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی یاریزانانی تیپی میواندار درێژه‌ی هه‌بوو، تا له كۆتاییدا، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی شه‌ش خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش شا‌رلۆت هۆرنێتس سیی و هه‌شته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه، یاریزان مایلز بریدجز ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و بیست و شه‌ش خاڵی بۆ شا‌رلۆت تۆماركرد، تێری ڕۆزیێری هاوكاره‌كه‌شی بیست و پێنج خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان دۆنۆڤان میچێل بیست شه‌ش خاڵی بۆ یوتاجاز تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیست و نۆیه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند .
له باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی شا‌رلۆت هۆرنێتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی یوتاجاز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.